گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵوێستى پارتى لەبارەى دەگنەدانى پێنج پەرلەمانتارى گۆڕان بە وەزیرى سامانە سروشتییەکان 

2021.01.06 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى پارتى لەبارەى دەگنەدانى پێنج پەرلەمانتارى گۆڕان بە وەزیرى سامانە سروشتییەکان 

ناس کورد- 

لەسەر دەنگنەدانى 5 پەرلەمانتارى گۆڕان بەکاندیدى پارتى بۆ پۆستى وەزیرى سامانە سروشتیەکان، فراکسیۆنى پارتى دەڵێت، لەگەڵ گۆڕاندا لەسەر ئەو پرسە قسە دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پێشەوا هەورامى وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان (6ى کانوونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکى بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند "بۆ دەنگنەدانى ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانى گۆڕان بەکاندیدى پارتى بۆ وەزیرى سامانە سروشتیەکان پێویستە ئەو حزبە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانەدا قسە بکات و بێگومان ئێمەش لەداهاتوودا لەگەڵ گۆڕاندا لەسەر ئەو پرسە قسە دەکەین".

 

وتەکانى فراکسیۆنى پارتى دواى ئەوە دێت، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 6ى کانوونى دووەمى 2021) لەپڕۆسەى دەنگدانى پەرلەمان بەکەمال ئەتروشى کاندیدى پارتى بۆ پۆستى وەزیرى سامانە سروشتیەکان، 5 پەرلەمانتارى گۆڕان دەنگیان بەو کاندیدە نەدا و 7 پەرلەمانتارى گۆڕان دەنگیان پێدا.