گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسى باڵاى کورد و عێراقى تێوە گلاوە

سەرۆکایەتى کۆمار سەرپەرشتى هەڵمەتێک دەکات بۆ گەڕانەوەى پارە براوەکانى عێراق بۆ دەرەوە

2021.01.06 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى کۆمار سەرپەرشتى هەڵمەتێک دەکات بۆ گەڕانەوەى پارە براوەکانى عێراق بۆ دەرەوە

ناس کورد-

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆک کۆمارى عێراق رایگەیاند، سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق سەرپەرشتى هەڵمەتێکى فراوان دەکات بۆ گەڕانەوەى پارە براوەکانى عێراق بۆ دەرەوەى وڵات بەشێوەى نایاسایى کە مەزەندە دەکرێت بە زیاتر لە 200 ملیار دۆلار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى کۆمار (6ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژە بەوە کراوە، بەپێى راپۆرتێکى میدیایى، سەرۆکایەتى کۆمار سەرپەشتى هەڵمەتێکى فراوانى جیهانى دەکات بۆ گەڕانەوەى ئەو پارانەى بەشێوەى نایاسایى براونەتە دەرەوەی عێراق.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە،  دەستەی نەزاهەی عێراقی و داواكاری گشتی و نوسینگەی نەهێشتنی سپیكردنەوەی پارە لە بانكی ناوەندیی عێراق، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆكایەتی كۆمار، هەوڵەكانیان چر كردۆتەوە بۆ دۆزینەوەو ئاشكراكردنی ئەو پارانەی بەشێوەی نایاسایی و بەرێگای سپیكردنەوە براونەتە دەرەوەی وڵات، كه‌ زیاتر لە ٢٠٠  ملیار دۆلارە لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٥ بەشێوازی جۆراو جۆر  لەچەندین بانكی دەرەوە مامەڵەی پێوە كراوە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەم ھەڵمەتەش نەتەوەیەکگرتوەکان بەشدارە لەهەوڵى گەڕانەوەى پارە بلۆککراوەکان و ئەو پارانەى بەقاچاخ لەعێراق براونەتە دەرەوە

 

‎له‌ ئێستاشدا داتابەیسێك بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكان دروستكراوە، وەك سەرەتایەك ناوی بەشێكی زۆر لەبەرپرسە باڵاكانی كوردو عێراقی هاتوە كە لەو كارەوە تێوەگلاون و تیمەکان سەرقاڵی داخڵکردنی ناو و پلەی بەرپرسان و بڕی پارە دزراوەکانن.