ناس کورد-
سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان رایگەیاند، ئاڕاستەى وەبەرهێنان لە هەرێم گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و لەمەودوا حکومەت پشکى دەبێت لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێم لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا (6ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى ڕایگەیاند، "بۆ لەمەودوا حکومەتی هەرێم پشکی دەبێت لە پرۆژە نیشتەجێبووەکان وەک سەرچاوەیەکی داهات بۆ حکومەتی هەرێم".
وتیشى، "ژمارەیەک پرۆژەى نیشتەجێبون لە بەرژەوەندى هاوڵاتیان کێشەکانیان چارەسەرکراوە و دەستبەکار دەبنەوە. نرخی خزمەتگوزاری ناو پرۆژە نیشتەجێیەکان رێکخراوەتەوە و کەمکراوەتەوە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان".
محەمەد شوکری باسى لەوەشکرد، لەم کابینەیەدا ئاڕاستەی وەبەرهێنان گۆڕدراوە لە ئێستادا سێکتەری پیشەسازی لە پلەی یەکەم دێت لە کۆی سێکتەرکانی تری وەبەرهێنان، کە نزیکەی 35% قەبارەی گشتی وەبەرهێنانی پێکهێناوە، هەرچەندە لە ساڵانی پێشوتر سێکتەری نیشتەجێبوون لە پلەی یەکەم دەهات، بەڵام دوای بڕیاری چاکسازی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت ئەم ریزبەندیە گۆڕانکاری بەسەرهات. لەئێستادا کۆی پڕۆژەکان بەپێی سێکتەرەکان بەم جۆرەیە:
بەپێی ئامارەکانى دەستەى وەبەرهێنان، لە 28ی تەموزی 2019 تا 24ی کانونی یەکەمی 2019 مۆڵەت بە (93) پرۆژەى وەبەرهێنان دراوە بە سەرمایەى (2 ملیار و 502 ملیۆن دۆلار) لەسەر رووبەری (3855 دۆنم). لە کابینەی نۆیەم (29) مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵوەشاوەتەوە و 15 پڕۆژە مۆڵەتەکانیان لێ سەندراوەتەوە و دراوەتە وەبەرهێنەری نوێ. هەر لەم کابینەیەدا (596) پڕۆژه پێشكهش به دهستهی وهبهرهێنان كراوه، 531 پرۆژه بە سەرمایەی 11 ملیار و 675 ملیۆن و دۆلار پەسەندکراون
هەروەها تائێستا لە دەستەی وەبەرهێنان (1085) مۆڵەت دراوە، مۆڵهتی كارپێكراو 940 مۆڵهت، مۆڵهتی ههڵوهشاوه 145 مۆڵهت. هەروەها له ساڵی 28ی تەموزی 2019 تا 31ی کانونی یەکەمی 2020 وه تائێستا 596 پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە پێشکەشکراوە.