گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێواز فایەق: ئەگەر دەرفەت بدەم هەموو رۆژێک لە پەرلەمان شەڕ روودەدات

2021.01.06 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
رێواز فایەق: ئەگەر دەرفەت بدەم هەموو رۆژێک لە پەرلەمان شەڕ روودەدات

ناس کورد-

 

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئەگەر دەرفەت بدات هەموو رۆژێک لە پەرلەمان شەڕ روودەدات هاوشێوەى ئەو ئاڵۆزییەى ئەمڕۆ روویدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێواز فایەق لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، کۆى ئەو رووداوەى روویدا مایەى نیگەرانى ئەوانە.

 

وتیشى "ئەگەر دەرفەت بدەم هەموو رۆژێک شەڕ روودەدات، من خۆم کرتووەتە قوربانى بۆ ئەوەى رووداوى لەو شێوەیە روونەدات".

 

رێواز فایەق باسى لەوەشکرد، هەفتەى داهاتوو سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەى سنورێک بۆ ئەو گرژییانە دابنێن.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتى دەنگدان بە وەزیرى نوێی سامانە سروشتییەکان گرژى و ئاڵۆزى رویدا بەتایبەتى لەنێوان پەرلەمانتارانى نەوەى نوێ و پارتى دیموکراتى کوردستان.

 

سیپان ئامێدى پەرلەمانتارى نەوەى نوێ لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ى راگەیاند "بە بۆکس خەنجەر لەلایەن فراکسیۆنى پارتى یەوە هێرشمان کرایە سەر لەناو دانیشتنى پەرلەماندا".  

  

وتیشى هێرشەکە بۆ سەر ئەو و سێ پەرلەمانتارى نەوەى نوێ بووە، لەناویاندا مژدە مەحمود و کازم فاروق پەرلەمانتار کە زیانیان بەرکەوتووە.  

  

سیپان ئامێدى ئاماژەى بەوەشکرد، "کەوتنینە ژێر دەست و پێیان و لێمانیاندا سەرۆکایەتى پەرلەمانیش هیچ قسەیەکیان نەکرد".  

  

کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (6ی کانونی دووەمی 2021) پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی نائاساییدا ئەنجامداو لە دانشیتنەکەدا کە "ناس کورد" بینەری بوو، دەنگدان لەسەر متمانەدان بە كەمال ئەتروشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراو بە دەنگی 81 پەرلەمانتار کرایە وەزیری سامانە سروشتییەکان.