ناس کورد - هەڤاڵ غالب
لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لەلایەن ڕاوچیەوە تەقە لە پۆلیسی دارستان کرا و بەهۆیەوە بەڕێوەبەری بنکەکە برینداربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی قەزاکە بۆ "ناس کورد" وتی "کاتژمێر ١١:٣٠بۆ ١٢ مەفرەزەکەیەکی پۆلیسی دارستانی سەنگاو بەمەبەستی دەستگیرکردنی ژمارەیەک ڕەوچی لە ئەرکدابوون، لەوکاتەدا لەلایەن ڕاوچیەکانەوە تەقە لە پۆلیسی دارستان کراوە و بەهۆیەوە ڕائید کارزان نورەدین بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو برینداربووە".
وتیشی "ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە ناسراون و لەئێستادا فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە و هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی دەستگیرکردنیاندان".
ڕائید کارزان فیشەک بەر سکی کەوتووە و دوای ئەوە لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ چارەسەری سەرەتایی بۆکرا لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا بەمەبەستی چارەسەرکردن.