گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانى ئابوورى و سیاسى نوێ

حزبەکەى کیم جۆن ئۆنگ کۆنگرەى خۆى لەدواى پێنج ساڵ گرێ دەدات

2021.01.06 - 11:57
App store icon Play store icon Play store icon
حزبەکەى کیم جۆن ئۆنگ کۆنگرەى خۆى لەدواى پێنج ساڵ گرێ دەدات

ناس كورد-

لەدواى پێنج ساڵ حزبى دەسەڵاتدار لە کۆریاى باکوور کۆنگرەى هەشتەم دەبەستێت و پلانێکى نوێش بۆ کەرتى ئابوورى و سیاسیى ئەو وڵاتەش دادەنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵى ئاژانسەکانى کۆرۆیا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (6ى کانونى دووەمى 2021) پارتى کرێکارانى دەسەڵاتدارانى کۆریاى باکوور هەشتەمین کۆنگرەى خۆى لەپیونگ یانگ بەڕێوە دەبات.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى ئەو حزبەدا ڕەزامەندى دراوە لەسەر گرێدانى کۆنگرەى پێشوەختە لەم مانگە بێ دیاریکردنى ڕۆژەکەى.

 

باس لەوە شکراوە، کۆبوونەوەکە تیشکى خستووەتە سەر چەند پرسێکى گرنگى وڵات و بەدووردرێژى خراونەتە بەر باس بۆ ئەوەى لەکۆنگرەکەدا پیاداچوونەوەیان پێدا بکرێت.

 

پارتى کرێکارانى کۆریاى باکوور یەکەمین پارتى دەسەڵاتدارى ئەو وڵاتەیە و لەلایەن کیم جۆن یۆنگەوە سەرۆکایەتى دەکرێت کە سەرۆکى ئەو وڵاتەشە و بەدیکتاتۆر وەسفدەکرێت.