گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تەوبەکردن’’

ڕۆحانى مەرج بۆ پێشوازى بایدن دادەنێت

2021.01.06 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆحانى مەرج بۆ پێشوازى بایدن دادەنێت

ناس کورد-

حەسەن ڕۆحانى رایگەیاند، ئەگەر جۆبایدنى سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا "تەوبە" بکات و بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى ئەتۆمی پێشوازى لێ دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوتەیەکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمارى ئێران (6ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونى بەڕێککەوتننامەى ئەتۆمى ئەگەر بەرامبەرەکەشى پابەند بوو بەبەڵێنەکانیەوە.

 

لە سەرەتاى ئەم هەفتەیەدا ئێران زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم بۆ ڕێژەى 20% ڕاگەیاند کە بەپێى ڕێکەوتنەکە پێتاندنەکە بەڕێژەى 4% ڕێگەى پێدراوە.

 

لە کاردانەوەى ئەو هەنگاوەى ئێرانیشدا، واشنتۆن ڕایگەیاند، ئەو کارەى ئێران هەوڵێکى ئاشکرایە بۆ زیادکردنى هەڵمەتەکانى بێزار کردن لەڕێگەى بەرنامە ئەتۆمییەکانەوە و ئەوەش بەردەوام شکست دەهێنێت.