گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندی بە سولەیمانی هەیە

’’پەیامێکى دەنگى هەڕەشە ئامێز’’ گەیشتە فڕۆکەخانەکانى نیۆیۆرک

2021.01.06 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
’’پەیامێکى دەنگى هەڕەشە ئامێز’’ گەیشتە فڕۆکەخانەکانى نیۆیۆرک

ناس کورد-

تۆڕى "سی بی ئێس"ى ئەمریکى ئاشکرایکرد، "پەیامێکى دەنگى هەڕەشەئامێز" گەیشتووە بە بورجى چاودێرى ژمارەیەک لە فڕۆکەخانەکانى نیۆیۆرک و دەوروبەرى، بۆ تۆڵەکردنەوەى کوژرانى قاسم سولەیمانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەپێی کەناڵەکە (6ی کانوەنی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە پەیامەکەدا باس لە ئەگەرى خۆپێداکێشانى فڕۆکەیەکى مەدەنى کراوە بە باڵەخانەى کۆنگرێسدا لە رۆژى چوارشەممە هاوکات لەگەڵ دانیشتنى کۆنگرێس، ئەوەش بۆ تۆڵەکردنەوەى کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

 

دواى گەیشتنى پەیامەکە، بەرپرسانى پنتاگۆن و دەزگا ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەى فروانن لەو بارەیەوە.

 

پەیامەکە لەسەر شێوازێکى ئەلیکترۆنى ئامادەکراوە و هیچ کەسێک وەکو گومانلێکراو دەستنیشان نەکراوە.

 

بەپێی نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى "ئێف بی ئاى"، تۆمارەکە هیچ هەڕەشەیەکى جدى لەخۆ نەگرتووە و دواى هاککردنى بەشێک لە سیستەمى پەیوەندییەکانى ژمارەیەک بورجى چاودێرى فڕۆکەخانەکانى نیۆیۆرک نێردراوە.

 

دانیشتنى رۆژى چوارشەممەى کۆنگرێس ئامانج لێی جەختکردنەوەیە لەسەر پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و سەرکەوتنى بایدن بەسەر ترەمپدا.