گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایدن پۆستێکی باڵا دەداتە برێت مەکگۆرک

2021.01.06 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن پۆستێکی باڵا دەداتە برێت مەکگۆرک

ناس کورد-

جۆ بایدن، سەرۆکى هەڵبژێردراوی ئەمریکا پۆستێکی باڵای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەداتە برێت مەکگۆرک کە پێشتر نێردەى سەرۆکى ئەمریکا بوو بۆ شەڕی داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (6ی کانونی دووەمی 2020) دەڵێت، برێت مەکگۆرک دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی و دەبێتە بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە کابینەکەى بایدندا.

 

جۆ بایدن لەدوای هەڵبژاردنی بە سەرۆکى ئەمریکا، بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی ئیدارەکەى ئۆبامای گەڕاندەوە کۆشکی سپی و پۆستی جیاوازی پێ دان، لە سەروی هەموویانەوە ئەنتۆنی بلینکن و جۆن کێری. 

 

مەکگۆرک لە 20ی نیسانی 1973 لە ویلایەتی پێنسلڤانیا لە ئەمریکا لە دایکبووە، ناوبراو وەک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کە نزیکەی 70 وڵات بوون دەستبەکاربوو. دوای نزیکبوونەوە لە کۆتایی داعش، لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ، مەکگۆرک وازهێنانی خۆی لەو پۆستەدا ڕاگەیاند.

 

برێت بە سیاسەتمەدارێکی دۆستی کورد دەناسرێت، بە بەردەوامی سەردانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کردووە و کۆبوونەوەى بەردەوامی لەگەڵ سەرکردە کوردەکاندا هەبووە، دژی زۆربەى بریارەکانی ترەمپ بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ئەوانەى لە بەرژەوەندی کورد نەبوون.

 

مەکگۆرک زۆر دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەى سالی 2017 بوو، هۆشداری زۆری دایە بارزانی و لایەنە کوردییەکان کە ئەو کارە نەکەن، لەدوای شکستهێنانیشی، ڕۆڵی هەبوو لە فشارخستنە سەر بارزانی بۆ ئەوەى دەستی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە.