گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ناسراونەتەوە’’

ئێران باس لە ’’بەڵگەى دیکە’’ دەکات لەبارەى کوژرانى قاسم سولەیمانى

2021.01.06 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران باس لە ’’بەڵگەى دیکە’’ دەکات لەبارەى کوژرانى قاسم سولەیمانى

ناس کورد-

دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاند، لە هەندێ وڵاتانەوە "بەڵگەی باشیان" لەسەر کوژرانى قاسم سولەیمانی دەست کەوتووە و هەموو ئەوانەى تێوەگلاون ناسراونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بە پێی ئاژانسى مێهرى ئێرانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، غوڵامحسەین ئیسماعیلی، وتەبێژی دەزگای دادی ئێران ئاماژەى بەوەکردووە، هەموو کەسانی پەیوەندیدار بەو ڕووداوە واتا 48 کەس هەر لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا تا فەرماندەکان و کاربەدەستان ناسێندراون و ئەو زانیاریانە بۆ پۆلیسی نێونەتەوەیی نێردراوە.

 

وتیشى، "لێکۆڵینەوەکان ڕەوتێکی باشیان تێپەڕاندووە و هێزی قودسی سوپا و وەزارەتی دەرەوە و دیکەی ڕێکخراوەکان هاوکاری باشیان لەم کارەدا بووە".

 

ساڵێک لەمەوپێش (3ی کانونی دووەمی 2020)، قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدى موهەندیس لە فڕۆکەخانەى بەغدا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە کرانە ئامانج و کوژران.