کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لەدوای دەستگیرکردنی، نەجمەدین کەریم لە لوبنان ئازاد کرا.
نوسینگەى نەجمەدین کەریم بە ناس کوردی ڕایگەیاند، کێشەیەکى بچوک لە پاسپۆرتی نەجمەدین کەریمدا هەبووە و تا ڕۆژی دووشەممە دەگاتەوە هەرێمی کوردستان.
وتیشى، ئێستا نەجمەدین کەریم لە بەیروتە و بە کارێکى تایبەتى خۆی لەو وڵاتەیە.
ئاماژەىی بەوەشکرد، ڕووداوەکە بە هەڵە چووەتە نا میدیا عێراقییەکانەوە و گەورەکراوە.
سەرباری ڕەتكردنەوەی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم لەلایەن نووسینگەی ڕۆژنامەوانییەكەیەوە، بەڵام ناس كورد لە چەند سەرچاوەیەكی باڵای عێراقی و لوبنانییەوە زانیوویەتی "دوێنێ 21ی ئایاری 2019، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك بە تۆمەتی گەندەڵی و سیپكردنەوەی پارە لە فڕۆكەخانەی بەیروت دەستگیركراوە".