گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لەمەودوا بەرهەمی مریشکی کوردستان ستیکەر و باڕکۆدی دەبێت

2021.01.05 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەمەودوا بەرهەمی مریشکی کوردستان ستیکەر و باڕکۆدی دەبێت

ناس کورد-

وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ لەمەودوا پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی دەکەن بە دانانی ستیکەر و بارکۆد و لۆگۆی وەزارەت لەسەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگەرد تاڵەبانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (5ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، ئەمڕۆ لەگەڵ خاوەنی سەربڕخانەکانی مریشک و پارچەکان کۆبوونەوەتەوە لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و بەگەڕخستنەوەی سەربڕخانەکان و بەرهەمەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق و جیاکردنەوەی لە بەرهەمی هاوردەکراوی بەشێوەیەکی نایاسایی.

 

دەشڵێت، "وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەڕێگەی پڕۆژەیەکی فراوان لەگەڵ کۆمپانیایەک کە ئامادەکاریی و ڕێکارە یاساییەکانی گرتۆتەبەر بۆ مەبەستی بەکرداریکردنی دانانی ستیکەر وبارکۆد و لۆگویی تایبەتی وەزارەت لەسەر بەرهەمی خۆماڵی سەربڕخانەکان."

 

دەشڵێت، "بۆ ئەوەی لەمەودوا هاونیشتیمانیان بتوانن بە کوالێتی زۆرباش و نرخی گونجاو بەرهەمی خۆماڵی گوشتی مریشک و پارچەکانی بەردەست بکەن."


بێگەرد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە کە "هەر لەو سیستەمەدا هاوڵاتیان بە ڕێگەی سەیرکردنی سیستم و بارکۆدەکان هەر ڕەخنەیەکیان هەبێ لە بارەی کوالێتی و نرخەکان دەتوانن ڕاستەوخۆ بیگەێنە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "لە بەرنامەماندایە بۆ چارەسەری کێشەکان و ناساندنی دانانی ئەو ستیکەرو بارکۆدانە لەسەر بەرهەمی 10 سەربڕخانەکانی کوردستان سەردانی بەغدا بکەین و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆببینەوە، بۆ ئەوەی متمانە بەو بەرهەمانە بکرێت، وەکو بەرهەمی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان و ڕێگری نەکرێت لە چوونی ئەو بەرهەمە ناوەخۆییانە بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق."