گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت

2021.01.05 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت

ناس کورد-

کۆمەڵەی ڕێخراوی ئۆپێک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 75 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بڕیارەکە تەنها بۆ مانگەکانی شوبات و ئازاری داهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاژانسی فرانس پرێس لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (5ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆدا ڕێکخراوى ئۆپێک پڵەس ڕێککەوتوون لەسەر زیادکردنى هەناردەى نەوتى خاو و هەریەکە لە ڕوسیا و کازاخستان بڕى هەناردەیان زیاد دەکەن.



لاى خۆشیەوە ئاژانسى نۆڤۆستى ڕوسى لەزارى سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتى نەوتى کازاخستانەوە بڵاویکردوەتەوە، سەرجەم وڵاتانى ڕێکخراوى ئۆپێک پڵەس لەسەر هەمان بڕى هەناردە دەمێننەوە جگە لە ڕوسیا و کازاخستان.



باسى لەوەشکردوە، ڕوسیا 65 هەزار بەرمیل هەناردەى ڕۆژانە زیاد دەکات و کازاخستانیش ڕۆژانە 10 هەزار، لەماوەیەکى نزیکیشدا وردەکارى ڕێککەوتنەکە بڵاودەکرێتەوە.