ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، ژنێک و سێ کەسی دیکەیان بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە کە دانیشتووی بازیان و چەمچەماڵ و کەرکوکن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (سێشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " لەدرێژەی هەوڵەکانمان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر و کڕین و فرۆشتن پێوەی لەماوەی 30 ڕۆژی ڕابردوودا چوار کەس دەستگیرکراون ."
ئاماژەی بەوەشکرد، "تۆمەتبارەکان یەکێکیان ژنە و دانیشتووی ناحیەی بازیانە، سێ کەسەکەی دیکەش لەڕەگەزی نێرن و دووانیان دانیشتوی چەمچەماڵە، ئەویتریشیان دانیشتووی کەرکوکە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سەبارەت بەجۆری ماددەکان حەبی ترامادۆڵ و کریستاڵن، سەرجەم تۆمەتبارەکانیش بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (14) هۆشبەر راگیراون."