گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

باس لە توشبوونەوەی ڕۆناڵدۆ دەکرێ

پێش یارییەکەی میلان ئەستێرەیەکی یانەی یۆڤێنتۆس توشی کۆرۆنا بوو

2021.01.05 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
پێش یارییەکەی میلان ئەستێرەیەکی یانەی یۆڤێنتۆس توشی کۆرۆنا بوو

ناس کورد-

پێش یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ئەیسی میلان، خوان کوادرادۆی یاریزانی یانەی یۆڤێنتۆس توشی کۆرۆنا بوو، جگە لەوەی باس لە توشبوونەوەی ڕۆناڵدۆی پرتوگالیش دەکرێت بە ڤایرۆسەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا (سێشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، خوان کوادرادۆی یاریزانی ئیکوادۆریی یانەکەیان پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە توشی پەتاکە بووە.

 

چەند پێگەیەکی نافەرمی لە تویتەر باس لە توشبوونی هەریەک لە ڕۆناڵدۆ و بێرناردێکیش دەکەن، بەڵام یانەی تۆڤێنتۆس هیچ شتێکی دەربارەی ئەو دوو یاریزانە بڵاونەکردووەتەوە و تاوەکو ئێستا تەنها پڕوپاگەندەیە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە لەمیانەی یارییەکانی خولی ئیتاڵیدا، یانەی تۆڤێنتۆس یاریی لوتکە بەرامبەر ئەیسی میلانی پێشەنگی خولەکە ئەنجامبدات.