بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای نێوان گوندی چەناخچیان و قەزای سەیدسادق ،کەسێک گیانی لە دەستدا وکەسێکی دیکەش برینداربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لەڕاگەیەندراوێکدا، تەها ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق ( 5ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەی بۆ "ناس کورد" نێردراوە، ڕایگەیاند،" بەهۆی تیژڕەوی وپابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ، ئۆتومبێلێکی جۆری ئۆپڵ لەسەر ڕێگای نێوان گوندی چەناخچیان و قەزای سەیدسادق وەرگراوە، لەئاکامدا كەسێك گیانیلەدەستداوە و كەسێكی دیكەش برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەكە تەنها دوو كەسی تێدابووە.