گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کارەبای سلێمانی: پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات

2021.01.05 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
کارەبای سلێمانی: پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی باس لە دۆخی کارەبا دەکات لە شاری سلێمانی و ئەوەش دەڵێت: "بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو چەند میگاواتێک کارەبا زیاد بکرێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سالار حوسامەدین بەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینەری بووە (سێ شەممە 5ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی وەرزی زستان و نەبوونی سوتەمەنی و مووچە، هاووڵاتیان کارەبا وەک گەرمکەرەوە لە ماڵەکانیان بەکاردەهێنن ئەوەش کاریگەری کردووەتە سەر زۆربوونی خواست لەسەر کارەباو کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا.

 

جەختی لەوەشکردووە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئیستادا وەکو پێشترە، بەڵام زۆربوونی خواست وایکردووە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمبکاتەوەو بەڵێنش دراوە لە ڕۆژانی داهاتوو چەند میگاوات کارەبا زیاد بکات و ئەوەش بە یەکسانی بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دابەشدەکرێت و جیاوازی لەنێوان هیچ پارێزگایەک ناکرێت.

 

باسی لەوەشکرد، لەسەر دابەشکردنی کارەبا کە باس لە هەندێک جیاوازی دەکرێت، ئێمە بەنوسراو داوامان لە وەزارەتی کارەبا کردووە تاوەکو لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆبکرێت و ئەو تایبەت مەندییەی دەدرێتە هەندێک شوێن و ناوچە نەمێنێت و ئەو کارەبایەی هەیە بە یەکسانی دابەشبکرێت.

 

لەسەر نیگەرانی هاووڵاتیانی گوندەکان، بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی وتی: "ئێمە بەهۆی نەبوونی مۆلیدەو دۆخی خەڵکی گوندەکان، بەردەوام جیاوازیمان کردووە لە پێدانی کارەبا بە گوندەکان و لەزۆربەی کاتەکان 4 تاوەکو 5 کاتژمێر کارەبامان زیاتر داوەتە هاووڵاتیانی گوندەکان بەراورد بە سەنتەری شارەکان".

 

لەبارەی قەرزەکانی سەر کارەبای نیشتمانی وتی: "لە ئیستادا نزیکەی یەک ملیار دۆلار قەرزی کارەبا لەلای کۆمپانیاکان، هاووڵاتیان و دوکاندارەکانە".

 

لەلایەکی دیکەوە غالب محەمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە میانی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: "وەکو پێشتر باسکرا خواست لەسەر کارەبا زۆرە لەم وەرزەداو ئەوەش بەهۆی بەکارهێنانی کارەبا بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکان، بۆ کاتەکانی پێدانی کارەباش لە ئێستادا لە نێوان 10 بۆ 11 کاتژمێرە، ئەوەش بەهۆی تاڕادەیەک بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و جێگیربوونی بەرهەمهێنانی کارەبا ئەگەر خواست زیاتر بکات ڕەنگە ماوەی پێدانی کارەباش کەمتر بکاتەوە".