گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستگیرکردنى 536 کەس

ئامارى سوتانى دارستانەکان لەماوەى ساڵێکدا لە سلێمانى راگەیەنرا

2021.01.05 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى سوتانى دارستانەکان لەماوەى ساڵێکدا لە سلێمانى راگەیەنرا

ناس کورد-

لەساڵى 2020 دا زیاتر لە 50 هەزار دۆنم زەوى پوش و پاوان و دارستانى سروشتى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى سوتاوە، لەگەڵ زیاتر لە سێ هەزار دار، ئەوەش بەپێی ئامارەکانى پۆلیسى دارستانى پارێزگاکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ئامارەکان کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (5ى کانوونى دووەمى 2021)، لەساڵى رابردوودا 13 هەزار و 700 دارى سروشتى سوتان، هەروەها سێ هەزار دارى تەمەن جیاجیا بڕدراونەتەوە.

 

ئامارەکان دەریدەخەن، هەر لەو ساڵەدا 536 کەس بەهۆى سەرپێچی جیاجیاوە لەوانە هۆکارى ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکراون.