گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’چارەسەرى هەڵە کەڵەکەبووەکان’

بەرهەم ساڵح: عێراقییەکان پێویستیان بەگرێبەستیکی سیاسی نوێ هەیە

2021.01.05 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: عێراقییەکان پێویستیان بەگرێبەستیکی سیاسی نوێ هەیە

ناس کورد-

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، عێراقییەکان پێویستیان بەگرێبەستیکی سیاسی هەیە کە توانای ئەوەی هەبێت هەڵە کەڵەکەبووەکانی ڕابردوو چارەسەربکات، هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی چاکسازی لە پێشینەی ئەو پرسانەدایە کەعێراقییەکانی گرنگی پێ دەدەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەی بەشداریکردنی لەمەراسیمی ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانی کە لەلایەن دەستەی حەشدی شەعبیەوە ڕێکخرابوو، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق (5ی کانوونی دووەمی 2021) لە وتارێکدا وتی "عێراقییەکان پێویستیان بە گرێبەستێکی سیاسی هەیە توانای ئەوەی هەبێت هەڵە کەڵەکەبووەکانی ڕابردووچارەسەر بکات".

 

وتیشی "بۆ ئەو مەبەستەىش دەبێت چاکسازیی ڕاستەقینە ئەنجامبدرێت و خاڵە لاوازەکان دەستنیشان بکرێن بۆئەوەی بتوانرێت ژیانێکی پڕشکۆمەندی بۆعێراقییەکان فەراهەم بکرێت".

 

بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد "هەوڵدەدرێت عێراقییەکان سەرقاڵ بکرێن بە ململانێی ناوخۆیی بۆ ئەوەی زیاترلاوازبن وسەروەریان ڕوبەڕوی مەترسی بکرێتەوە، دۆخی وڵات باش نابێت ئەگەر گەلی عێراق نەبێت بە ئاغای خۆی دور لەهەر خۆسەپێنێکی دەرەکی، ڕێگە نادەین وڵاتەکەمان ببێت بەگۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی ململانێیەکان، سورین لەسەر ئەوەی کە دەبێت عێراقێکی سەربەخۆ، خاوەن سەروەریەکی تەواو فەراهەم بکەین".  

 

سەرۆک کۆماری عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، "عێراقییەکان توانیان بە خۆڕاگریی و ئازایەتی هێزە چەکدارەکان لەسوپا، پێشمەرگە، حەشدی شەعبی وهۆزەکان، دژەتیرۆر و هێزەکانی ناوخۆ، شکست بە تیرۆرستانی داعش بهێنن، کە فتوای جیهادی مەرجەعییەتی سیستانی ڕۆڵی مەعنەوەی گەورە هەبووە لە بەدەست هێنانی ئەوسەرکەوتنە".

 

بەرهەم ساڵح، جەختی لەوەشکردەوە، عێراق لەبەردەم لەمپەر وئاستەنگی، گەورەدایە کە لە سەرووی هەموویانەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە و پاک و بێگەرد دوور لە دەستی ساختەکاریی بۆئەوەی عێراقییەکان بەویستی خۆیان نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن، دەستکردن بەئەنجامدانی چاکسازییەکان و پتەوکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان و قەتیسکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت.