گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق دەستى بە دابەشکردنى موچەى مانگى یەکى ئەمساڵ کرد

2021.01.05 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دەستى بە دابەشکردنى موچەى مانگى یەکى ئەمساڵ کرد

ناس کورد- 

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى عێراق داواى لە بانکەکان کرد کە دەست بکەن بەدابەشکردنى موچەى مانگى کانوونى دووەمى 2021. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى عێراق (سێشەممە، 5ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، داوا لە بانکەکان کراوە کە دەست بکەن بەدابەشکردنى موچەى مانگى کانوونى دووەمى 2021ى خانەنشینى سەربازى و مەدەنى. 

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ(سێشەممە، 5ى کانوونى دووەمى 2021) جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق  لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "حکومەت ناتوانێت بەهیچ شێوەیەک ئەو لێبڕینانەى مووچە جێبەجێ بکات کە لە بودجەى 2021دا هاتووە هەتا ئەو کاتەى کە پەرلەمان پەسەندى دەکات. 

 

وتیشى "مووچەى مانگى کانوونى دووەم هاوشێوەى مانگەکانى 11و12ى 2020 بەبێ هیچ لێبڕینێک دابەش دەکرێت".