گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى موچەوە 22 پەرلەمانتار یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن 

2021.01.05 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى موچەوە 22 پەرلەمانتار یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن 

ناس کورد-

22 پەرلەمانتار یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن تاوەکو پرسی موچە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە، 5ی کانونی دووەمی 2021) لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران کە 22 پەرلەمانتارە لە ڕێگەی یاداشتێکی فەرمیی داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد کە بابەتی بڕینی موچە و پرسی موچەی فەرمانبەران بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان.

 

ئەوەشی وت "هیوادارم سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان گوێ لە داوای پەرلەمانتاران بگرێت و هەست بەو دۆخە سەختە داراییەی خەڵک بکات کە تێیکەوتووە".