گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’دوو فیشەک بە سنگیەوەیەتى’

تەرمى جوتیارێک لە ئامێدى لەماڵەکەیدا دۆزرایەوە 

2021.01.05 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمى جوتیارێک لە ئامێدى لەماڵەکەیدا دۆزرایەوە 

ناس کورد-

لەسنوری قەزای ئامێدی تەرمی هاوڵاتییەک لەماڵەکەیدا بە کوژرایی دۆزرایەوە کە پیشەى جوتیار بوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

تەرمەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندی دەرگەلا میسا بەگی دەڤەری بەرواری باڵای سنوری ناحیەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی دۆزراوەتەوە.

 

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسى بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، نزیک کاتژمێر١٢ی شەوی ڕابردوو، ئاگادارکرانەوە لە دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتیەک بەکوژراوی لەماڵەکەیدا و دواتر بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

 

وتیشی "لەوکاتەدا ئەو هاوڵاتییە بەتەنیا لەماڵەوە بووە و دوو فیشەک بە سنگیەوە بووە".

 

سەربەست سەبری باسی لەوەشکرد، تا ئێستا نازانرێت ڕووداوەکە کوشتنە یان خۆکوشتن، هێزە ئەمنییەکانی ناحیەکە پەڕاوی لێکوڵینەوەیان کردوەتەوە و تەرمەکەش بۆ پزیشکی دادی دهۆک گوازراوەتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانى "ناس کورد" ناوی ئەو هاوڵاتیە نزار سلێمانە و تەمەنی ٦٨ ساڵە و پیشەی جوتیار بوو.