گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەروازە سنورییەکانى عێراق دەستى بەسەر چەند فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەواندا گرت

2021.01.05 - 10:52
App store icon Play store icon Play store icon
دەروازە سنورییەکانى عێراق دەستى بەسەر چەند فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەواندا گرت

ناس کورد- 

دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێرا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا دەستبەسەرداگرتنى چەند فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى لە بەندەى ئوم قەسڕ، ئاشکرا کرد. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق (5ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، دەستەکە لە بەندەرى ئوم قەسڕ دەستى بەسەر ژمارەیەک لە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان گرتووە کە هەڵگرى کامێراى چاودێرین.

 

ئاماژەش بەوە کراوە کە فڕۆکەکان لەناو کۆنتێنەرێکى قەبارە گەورەدابوون و رادەستى پۆلیسى گومرگى کراوە بۆ ئەوەى دۆسیەکەى بخرێتە بەردەست دادوەرى لێکۆڵینەوەى تایبەتمەند تا ڕێکاریى یاسایى پێویست لەبەرامبەرى بگیرێتە بەر.