گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

40 ملیار دینار

پەرلەمانتارێکى پارتى: هێشتا موچەى خانەنشینانى نایاسایی پلە باڵا نەبڕاوە

2021.01.05 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى: هێشتا موچەى خانەنشینانى نایاسایی پلە باڵا نەبڕاوە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، سەربارى بڕیارى حکومەت هێشتا دوو خاڵى پڕۆژەى چاکسازیی نەخراونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رێبوار بابکەیی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" (5ى کانوونى دووەمى 2021) بینیویەتى رایگەیاند، بڕینى موچەى ئەو خانەنشینە باڵایانەى بە "نایاسایی" خانەنشینکراون، لەگەڵ وەرگرتنەوەى قەرزى حکومەت لە سەرمایەداران سەرەراى دەرکردنى بڕیار بۆ جێبەجێکردنیان، هێشتا جێبەجێنەکراون.

 

وتیشى "پێویستە ئەو دوو خاڵە بەزویی جێبەجێبکرێت، بەتایبەت کە خانەنشینە نایاساییە پلە باڵاکان موچەکانیان زۆرە و ژمارەشیان زۆرە".

 

پەرلەمانتارەکەى پارتى جەختیکردەوە، ناکرێت چاکسازیی تەنها لە موچە و دەرماڵەو ئیمتیازات بێت هەرچەندە ئەوە "دەستپێکێکى گرنگ" بووە، پێویستە هەنگاوەکان خێراتر بکرێن بۆ ئەوەى تەواوى پڕۆژەى چاکسازیی بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

باسى لەوەشکرد، بەوتەى بەرپرسانى حکومەت لە جێبەجێکردنى پڕۆسەى چاکسازیدا حکومەت 40 ملیار دینارى بۆ دەگەڕێتەوە.