گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى دارایى پەرلەمان لەبارەى لێبڕینى موچەى فەرمانبەرانەوە

2021.01.05 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى دارایى پەرلەمان لەبارەى لێبڕینى موچەى فەرمانبەرانەوە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رەتیکردەوە بۆ مانگى کانوونى دووەم هیچ بڕە پارەیەک لە مووچەى فەرمانبەران ببڕدرێت و ئاماژەى بەوە کرد کە مووچەى ئەو مانگە هاوشێوەى دوو مانگى رابردوو دابەش دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (5ى کانوونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "حکومەت ناتوانێت بەهیچ شێوەیەک ئەو لێبڕینانەى مووچە جێبەجێ بکات کە لە بودجەى 2021دا هاتووە هەتا ئەو کاتەى کە پەرلەمان پەسەندى دەکات.

 

وتیشى "مووچەى مانگى کانوونى دووەم هاوشێوەى مانگەکانى 11و12ى 2020 بەبێ هیچ لێبڕینێک دابەش دەکرێت".

 

کۆچەر رونیکردەوە، هەر کات لیژنەى دارایى پڕۆژە یاساى بودجەى بەدەستگەیشت کۆبوونەوەکانى چڕ دەکاتەوە بۆ ئەوەى بەزوویى پەسەند بکرێت.

 

بەوتەى ئەندامەکەى لیژنەى دارایى لەگەڵ ئەوەى مانگى داهاتوو پەرلەمان دەچێتە پشووى تەشریعییەوە بەڵام پێدەچێت دانیشتنێکى نائاسایى ئەنجام بدات بۆ پەسەندکردنى بودجە.

 

جەختیشى کردەوە "لیژنەکەیان پێویستى بە 20 ڕۆژە بۆ تێپەڕاندنى پڕۆژە یاساکە".