ناس کورد-
هەرچەندە دوێنێ بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو نرخی نەوت 53 دۆلاری تێپەڕاند بەڵام بۆ ئەمڕۆ نرخەکەی دابەزینی بەخۆوە بینى و بووە 51 دۆلار و سێ سەنت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسەکانى جیهان تایبەت بە نرخى نەوت کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (5ى کانوونى دووەمى 2021) نرخی نهوتی خاوی برێنت به 51 دۆلار و سێ سهنت مامەڵەی پێوەکراوە و بهرمێلێك نهوتی خاوی ئهمریكاش بە 48 دۆلار و 63 سهنت.
بڕیارە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" کۆببنەوە و چاوەڕێ دەکرێت ئاستی خستنەڕوی ئەو وزەیە وەک خۆی بهێڵنەوە، لەکاتێکدا خواست لەسەر نەوت لەبازارەکانی جیهان زیادی کردوە ئەوەش بە هۆکارێکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دیاریکراوە.