گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەرجى ئێران بۆ دەستبەرداربوونى پیتاندنى یۆرانیۆم

2021.01.05 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجى ئێران بۆ دەستبەرداربوونى پیتاندنى یۆرانیۆم

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئێران مەرجى وڵاتەکەى بۆ دەستبەرداربوونى پیتاندنى یۆرانیۆم ئاشکرا کرد و رایگەیاند "هەر کات لایەنەکانى ڕێکەوتنامەى ئەتۆمى کە ساڵى 2015 ئەنجامدرا پابەند بوون بە بەڵێنەکانیان ئەوانیش دەستبەردارى ئەو کارە دەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (5ى کانوونى دووەمى 2021) ئاماژەى بەوە کرد "له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كە پەرلەمانى ئێران دەری كردوه‌، دەستمان بە پیتاندنى یۆرانیۆم کردووە، لەو بارەیەوە زانیاریى دراوە بە ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم".

 

وتیشى "هەر کات لایەنەكانى رێكەوتنى ئەتۆمى بە بەڵێنەكانیانەوە پابەند بوون، ئێمەش ده‌ستبه‌رداری هەنگاوەكانمان لە پیتاندنى یۆرانیۆم ده‌بین".