گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا کەرەنتینەی سەرتاسەری لە وڵات ڕاگەیاند

2021.01.04 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا کەرەنتینەی سەرتاسەری لە وڵات ڕاگەیاند

ناس کورد-

بەهۆی بەرزبوونەوەى ژماری توشبووان بە تایبەت بە کۆرۆنای گۆڕاو، بەریتانیا قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی گشتیی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند و لە سبەینێ سێشەمەوە دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لەدوای قەدەغەی هاتوچۆ، ڕۆژی چوارشەممە تەواوی قوتابخانەکان دادەخرێن.

 

دەشڵێت، قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی گشتی تاوەکو ناوەڕاستی مانگی شوبات بەردەوام دەبێت.

 

بۆریس جۆنسن باسى لەوەشکرد، چەند هەفتەى داهاتوو بارودۆخەکە سەختتر دەبێت، بەڵام وڵاتەکەى دەچێتە ناو دوایین قۆناغى روبەڕووبونەوەى ڤایرۆسەکە.

 

رۆژى دووشەممە زیاتر لە 50,000 حاڵەتى نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە بەریتانیا تۆمارکرا کە حەوتەم رۆژى لەسەریەک بوو ئامارەکە روو لەبەرزبوونەوە بکات.