گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڤیدیۆ؛ پڵنگێکى دەگمەن لە کوردستان دەرکەوت

2021.01.04 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon

ناس كورد-

جۆرێکى دەگمەنى پڵنگ لە یەکێک لە شاخەکانی کوردستان دەرکەوت کە بە پڵنگى فارسی ناسراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵى ڕابردوو و "ناس کورد" بینیویەتى، پڵنگەکە و چەند گیاندارێکى دیکە دەردەکەون.

 

سۆران ئەحمەد یەکێک لە ئەندامانى تیمى تۆمارکردنى ڤیدیۆکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆکەدا لە یوتیوب نوسیویەتى، "ئەم جۆرەی پڵنک بە پڵنگی فارسی یان قەوقازی ناسراوە، گەورەترین ژێرجۆری لیۆپاردە لە جیهاندا. بەراز و بزنی کێوی و سوچەڕ خۆراکی سەرەکی پڵنگن لە کوردستاندا، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە کەلە هەمان شوێنی پڵنگەکە هاتوچۆ دەکەن".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەم پڵنگە شەلە، دیارە کە یەکێک لە قاچەکانی تەواو نییە، چەندین هۆکار هەن بۆ ئەو حاڵەتە وەک کەوتنە خوارەوە لەکاتی ڕاوکردنی بزنی کێویدا یان لەکاتی ڕاوکردنی بەرازو سوچەڕدا یان هەر هۆکارێکی تر، بۆ ڕاوکەرێکی وەک پڵنگ ئەم حاڵەتە ئاساییە ڕو بدات وە ئەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا بەتەواوەتی چاک ببێتەوە."

 

سۆران ئەحمەد باسى لەوەشکردووە، "کامێرایان جێگیرکردبوو بۆ ئەوەی بزانن ئەو پڵنگە دەردەکەوێتەوە و باشبوەتەوە یان نا، بەڵام لەبەرئەوەى کامێرایەکیان برابوو بە ناچاری کامێراکانیان هێناوەتەوە."