گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیازێکى نوێ

نرخى دەرمان لە هەرێم ’’یەکدەخرێت’’

2021.01.04 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى دەرمان لە هەرێم ’’یەکدەخرێت’’

ناس کورد-

لیژنەى دەرمانى پەرلەمانى کوردستان پێشنیازێکى ئاشکراکرد، بۆ یەکخستنى نرخى دەرمان لەرێگەى دانانى داتابەیسێکى گشتگیرەوە کە وەزارەت و سەرجەم دەرمانخانەکان بەیەکەوە ببەستێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لیژنەکە کە لیژنەیەکى کاتى یە و سەر بە لیژنەى تەندروستى پەرلەمانە، لە ئێستادا سەرقاڵى بەدواداچوونە بۆ پرسی دەرمان و دەیەوێت راپۆرتێک لەو بارەیەوە ئامادە بکات بۆ ئەوەى رادەستى وەزارەتى تەندروستى بکات.

 

جەلال محەمەدکە ئەندامى لیژنەکەیە (4ی کانوونی  دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، بەدواداچونەکانیان لەسەر پرسی دەرمان بەردەوامە، دەیانەوێت ئەو پرسە بە نیشتیمانى بکرێت و کۆمپانیایەکى نیشتیمانى بۆ دروستبکرێت.

 

وتیشى، بەشێک لە بەدواداچونەکانیان سەبارەت بە نرخى دەرمانە و پێشنیازێک هەیە لەو بارەیەوە وەزارەتى تەندروستیش هاتووەتە سەرخەت، کە نرخەکە یەکبخرێت.

 

جەلال محەمەد ڕونیکردەوە، "پێشنیازەکە ئەوەیە لەرێگەى داتابەیسێکەوە وەزارەت و سەرجەم دەرمانخانەکان بەیەکەوە ببەسترێنەوە بۆ ئەوەى نرخەکە لەلایەن وەزارەتەوە دیاریبکرێت و تەنها بەو نرخە دەرمان بفرۆشرێت".



باسى لەوەشکرد، لیژنەکەیان هەروەها کار لەسەر ئەوە دەکات کە هاوردەکردنى دەرمان کۆنتڕۆڵبکرێت، بەجۆرێک لەیەک یان دوو دەروازەوە رێگە بە هاوردەکردنى دەرمان بدرێت.

 

لەساڵانى رابردوودا چەندین بڕیار بۆ رێکخستنەوەى کەرتى دەرمان و یەکخستنى نرخەکەى لەلایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەرکرا، بەڵام تا ئێستا ئەو پرسە رێکنەخراوە.