گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

2021.01.04 - 20:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى ڕەگەزنامە و کارتى نیشتیمانى سلێمانى ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامەی عێراق مامەڵەى دەرهێنانى یەکەمجارى کارتى نیشتیمانى ڕاگیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (4ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسانەى پێناسەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی فسفۆریان هەیە لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم ئیشوکاریان بۆ دەکرێت و پێویست ناکات بچێت مامەڵەی کارتی نیشتیمانی بکات.

 

هەروەها داواى لە هاوڵاتییان کردووە لە ئێستادا تەنها بۆ ئەم هەشت جۆر مامەڵەیە سەردانى فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی بکەن:

1- مامەڵەی ھاوسەرگیری

2- مامەڵەی جیابوونەوە

3- مامەڵەی منداڵی تازە لە دایک بوو/ دەبێت منداڵەکە تەمەنی ( 3 مانگی ) تەواو کردبێت

4- مامەڵەی وەفاة ( مردن )

5- مامەڵەی تێکچوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی

6- مامەڵەی ونبوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی

7- ( صورة قيدي ورقی ) واتا تۆماری ٥٧

8- ( صورة قيدي ألکترونی) بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی کارتی نیشتیمانین