گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگرەوەکەى بە ڤیزاوە دێت

ڕاوێژکارێکی کازمی باس لە شێوازی هاتنی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق دەکات

2021.01.04 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکی کازمی باس لە شێوازی هاتنی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق دەکات

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، قاسم سولەیمانی پێی وابوو کە بەرپرسی عێراقە و بە ئارەزووی خۆی دەهات و دەچوو، ئەو "بنەما گشتییەکانی دەوڵەتی عێراق لە پێشینەى کارەکانی نەبوو."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

هیشام داود لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی دۆکیومێنتارییەکی کەناڵی بی بی سی عەرەبی لەسەر قاسم سولەیمانی کە "ناس کورد" بینیویەتی (4ی کانونی دووەمی 2020) دەڵێت، "سلێمانی پێی وانەبوو کە ئەو تەنها هەماهەنگکارە لەگەڵ عێراق، بەڵکو لەوانەیە پێی وابوو بێت کە بەرپرسی عێراقە." 

 

دەشڵێت، "ئەو هەرکاتێک دەیویست دەهات و دەڕۆشت، پێویست بوو ئەوە بزانێت کە ئەو هاوڵاتییەکی ئێرانییە، تەنانەت لە دەرەوەى ئێرانیش شتی دەسەپاند بەسەر بەرپرسانی وڵاتانی تردا."

 

ڕاوێژکارەکەی کازمی باسی لەوەشکردووە کە "بنەما سەرەکییەکانی دەوڵەتی عێراق لە کارە پێشینەکانی قاسم سولەیمانیدا نەبووە و گوێی پێنەداوە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "حکومەتی ئێستای عێراق ئیسماعیل قائانیی جێگرەوەى قاسمی پابەند کردووە کە دەبێت بە ڤیزا و بە ڕێگەی ڕاست و یاسایی خۆی بێتە عێراق."

 

ڕۆژی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی لە بۆردومانێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیدا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.