کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- 30 رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تیایدا داوا لەلایەن پەیوەندیدارەكان دەكەن كە ماف و ئازادی سیاسی و دەنگ و ڕای جیاواز كپ نەكرێت. . لە راگەیەندراوی هاوبەشی ئەو 30 رێكخراوەدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، مافی هەر پارتێكی سیاسییە كە جوڵە و چالاكی رێگەپێدراوی ئاسایی خۆی بە ئازادانە پەیڕەو بكات و تەنگەژە بۆ سەرۆك و ئەندامەكانیان دروست نەكرێت و تووشی بارگرژی نەكرێنەوە. . بەگوێرەی راگەیەندراوی رێكخراوەكان، زوو زوو پێشێلكاری گەورە و گەڕانەوە بۆ دواوە لە بوارە مەدەنیەكاندا بەرچاو دەكەوێت، داوا لە دادگاكانیش دەكەن بێلایەنانە و بە یەك دووری بە ڕووی حزب و كەسایەتیە سیاسیەكان بوەستن و دادپەروەرانە لە كەیسە جیاوازەكاندا مامەڵە بكەن. . دەقی راگەیەندراوەكە: . بۆ گشت لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەكان . بۆ رای گشتی و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان . ماف و ئازادی سیاسی و دەنگ و ڕای جیاواز كپ مەكەن . ئێمە وەك كۆمەڵێك لەو رێكخراوانەی ناومان هاتووە لەسەرهەندێك پرسی هەنوكەیی و گرنگ، رایدەگەیەنین كە: . خوازیاربووین ساڵ لەدوای ساڵ فرەیی سیاسی و ئازادی رادەربرین و دەنگ و وجودی ئۆپۆزسیۆنانە كە دیاردە و رواڵەتێكی دیموكراسی و خەباتی مەدەنی و ئاشتیانەی سەردەمە ، برەو بسەنێت و رێچكەی دروستی خۆی بگریتە بەر، بەڵام بەداخەوە زوو زوو پێشێلكاری گەورە و گەڕانەوە بۆ دواوە لە بوارە مەدەنیەكاندا بەرچاو دەكەوێت!. . بۆیە لەم سۆنگەیەشەوە ئەم سەرنج و داواكاریانە دەخەینە ڕوو: . یەكەم : مافی هەر پارتێكی سیاسییە كە جوڵەوچالاكی رێگەپێدراوی ئاسایی خۆی بە ئازادانە پەیرەو بكات و تەنگەژە بۆ سەرۆك و ئەندامەكانیان دروست نەكرێت و توشی بارگرژی نەكرێنەوە. . دووەم: لەسەر دادگاكانە بێ لایەنانە و بە یەك دووری بە ڕووی حزب و كەسایەتیە سیاسیەكان بوەستن و دادپەروەرانە لە كەیسە جیاوازەكاندا مامەڵە بكەن. . سێیەم : پەرلەمان و دەسەڵاتی جێبەجێكردن چاودێر و دەستكراوە بن لە هەموو ناوچە جوگرافیە جیاوازەكانی هەرێم دا وەك یەك و ئاسایش و ئەمنیەت لە خزمەتی حزبی و كەسیدا قۆرخ و كورت نەكریتەوە. . چوارەم: ماف و داواكاریەكانی خەڵك بەهەند وەربگیرێت و چارەسەری بژیوی و موچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكرێت و لە ململانێی حزبی و سیاسی بهینرێتە دەر، یاری پێكردن بەو پرسەوە هێڵی سوری بەدەوردا بكێشرێت وحەرام و قەدەغە كراوی نیشتمانی بێت. . پێنجەم : حزبە سیاسیەكانی هەرێم لە ئاست كێشەو خەمە گەورەكانی خەڵك و هاوڵاتیاندا بن و پێویستە بەدەنگ بێن لەهەر پیشێلكاریەكی مرۆیی و سیاسی و كۆمەڵایەتی ،بەداخەوە لەبری هەنگاوی كردەیی و گێڕانەوەی ئومێد بۆ دۆخەكە خۆیان بەشێكی كاران لە پرۆسەی نائومێدی دروست كردن. . شەشەم : دەنگی ئازاد و ڕەخنەگرانە كپ نەكرێت و بواری ئازادی میدیایی و رۆژنامەوانی پاشەكشەی پێ نەكرێت . . كۆمەڵێك لە تۆڕ و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی: . ناوەكان: . ١-رێخراوی ئەنجومەنی شەقام بۆ ماف و ئازادیەكان. ٢- رێخراوی ئیناف. ٣-ئەكادیمیای ئیبراهیم فەقێ، بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان. ٤- گروپی پارێزەرانی خوبەخشی دهوك بۆپرسە گشتیەكان. ٥- تۆری ریكخراوەكان بۆ مافی چارەی خۆنوسین. . ٦- ریكخراوی ده ستور بو تویژینه وه . ٧- رێكخراوی گەنجانی كوردی نێودەوڵەتی. ٨- سەنتەری باشور بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی. ٩- رێكخراوی داكۆكی لە زانكۆ و پەیمانگاكان. ١٠-ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردە. ١١- ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ. ١٢- ڕێكخراوی كۆرنیا بۆ ئازادی و مافەكانی مرۆڤ. ١٣- لیستی پیشەیی ماموستایان لیژنەی پاریزگای سلیمانی. ١٤- رێكخراوی چرای چەوساوەكانی نیشتمان. ١٥- رێكخراوی جیوگرافیای گشتی كوردستان. ١٦- ڕێكخراوی پرۆژە. ١٧-ریكخراوی نیشان بۆ هوشیاری تاك. ١٨-یەكیتی لاوانی كوردستان. ١٩- ریكخراوی باوری و كلتوری. ٢٠- كومەلەی ئافرەتانی كوردستان . ٢١-رێكخراوی گڵینە بۆ ئازادی و مافەكان. ٢٢-رێكخراوی بێداری بۆ هۆشیاركردنەوەی لاوان. ٢٣-ڕێكخراوی ڕزگاربوانی ئەنفال. ٢٤..سەنتەری ئایندە بۆ لێكۆڵینەوە. ٢٥-سەنتەری ڕۆشنبیری قازی . ٢٦-یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان. ٢٧-رێكخراوی هایما. ٢٨-ریكخراوی نیشتمانی كورد بۆ ژینگەو پەروەردە . ٢٩-رێكخراوی كۆمەڵگەی نوێ. ٣٠-ریكخراوی(ماد)بۆراهینان وپەرەپێدان.