گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

براوە بۆ لێکۆڵینەوە

لێدوانى نوێی دایکى پزیشکە دەستگیراوەکەى کیتۆ لە هەولێر

2021.01.04 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێی دایکى پزیشکە دەستگیراوەکەى کیتۆ لە هەولێر

ناس کورد-

دایکى پزیشکە گەنجەکەى کیتۆ کە لە هەولێر دەستگیرکراوە ڕایگەیاند، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەى کوڕەکەیەوە نازانێت و تەنها ئەوە دەزانێت کە بڕیاربووە ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ماوەى 10 ڕۆژە مەزن جەمیلە، پزیشکى ناسراوى پڕۆژەى کیتۆ بۆ دابەزاندنى کێش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لە هەولێر دەستگیرکراوە و هیچ زانیارییەک لەبارەى چارەنوسییەوە نازانرێت.

 

جەمیلە مەهدی ساڵح، دایکی دکتۆر مەزن (4ی کانونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" وتی، "تا ئیستا زانیاریمان پێنەدراوە لەسەر ئازادکردنی مەزن و هەرکات زانیارییەک بە ئێمە بدرێت ئێمەش بڵاوی دەکەینەوە".

 

وتیشى، "بڕیاربوو ئەمڕۆ کوڕەکەم ببرێت بۆ لێکۆڵێنەوە و دواتر وەڵامی ئێمە بدرێتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەوبارەیەوە پێ نەوتراوەتەوە".

 

ڕۆژی 25ی کانونی یەکەمی 2020 دوای کردنەوەی چێشتخانەی کیتۆ لە هەولێر (مەزن جەمیلە) كە ناسراوە بە دكتۆر مەزنی كیتۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

 

پێشتریش جەمیلە مەهدی دایکی مەزن کە بەرپرسی دۆسیەى مافەکانی مرۆڤە لە نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق (یۆنامی) و وەکو یەکێک لە ژنە داهێنەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن رێکخراوەکە دەستنیشانکراوە ڕایگەیاندبوو، نەتەوە یەکگرتووەکانی لە گرتنی کوڕەکەی ئاگادار کردووەتەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: چیرۆکى پزیشکە دەستگیرکراوەکەى کیتۆ لە هەولێر

 

مەزن كە خۆی بە مەزن جەمیلە دەناسێنێت و تەمەنى 24 ساڵە، خوێندکارى دوایین قۆناغى کۆلێژى پزیشکييە، لە ڕێگای پڕۆژەى کیتۆ بۆ دابەزاندنى کێش ماوەیەكە لەگەڵ پزیشك و سیستمە باوەكانی كێش دابەزاندن لە كێشمەكێش و كێبەركێدایە و لەهەندێ پرۆگرام و تێچێن و لایڤدا چووەتە رووبەڕووبوونەوەوە.



هەرچەند سیستمی كیتۆ دایت زیاتر لە رێگەی گرتە ڤیدیۆییەكانی دكتۆر بێرج و ئەحمەد سەمارای ئوردنی و زۆر كەناڵیتری یوتیوبەوە بەردەوام ریكلامی بۆ دەكرێت، بەڵام مەزن، ئەم سیستمەی بەزمانی كوردی و لە رێگەی لایڤ و پۆست و كۆمێنت و خزمەتگوزاری تایبەتی واتساپ و ڤایبەرەوە (ڤی ئای پی) لە كوردستان بڵاو دەكردەوە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى



بەهۆی ئەوەی سیستمەكە بژاردەی زۆرتری تێدایە بۆ بەكارهێنەر لەچاو رێجیمەكانی تر و خەڵك دەیانتوانی لەگەڵ مەزن تاوتوێی بكەن، جەماوەرێكی زۆری لەدەوری خۆی كۆكردەوە كە زیاتر لە 100 هەزار لایك و فۆڵۆوەرن.



مەزن بەشێك لە پرۆژە فەیسبوكییەكەی گۆڕی بۆ خزمەتگوزارییەك لەبەرامبەر پارەی هاوبەشیكردن، دواتر پەرەی پێدا بۆ كردنەوەی چێشتخانەیەك لە هەولێر، بەڵام دەستگیركردنی و نەبوونی هیچ سۆراغێك لەبارەی چارەنووسییەوە گروپەكەی لە تاوتوێی پزیشكییەوە گۆڕی بۆ كەمپینی داوای ئازادكردن.



هونەر یارسان ئامۆزای دکتۆر مەزن بۆ "ناس کورد" (29ی کانونی یەکەمی 2020) روونیكردەوە "مەزن بەبێ ئاگادار کردنەوەى خۆی، دەستگیرکراوەو هیچ سکاڵایەکیشی لەسەر نەبووە چونکە ئەو بەهیچ جۆرێک دەرمان بۆ چارەسەرو دابەزاندنی کێش بەکار ناهێنێت".



سيستمى كيتۆ بۆ دابەزاندنى کێش زیاتر لەرێگەى رێکخستنى خواردن و دووركەوتنەوەیە لە كاربۆهیدرات و نیشاستە و شیرینی و جێگرتنەوەی بە چەوری و سەوزەكان، بۆ جێبەجێكردنی ئەم سیستمەش بەمدواییانە مەزن چێشتخانەیەکى تایبەتى لە هەولێر کردەوە بۆ سەلماندنی كاریگەریی سیستمەكە و دەستخستنی داهات و "كۆتاییهێنان بە دابینكردنی بژێویی لەلایەن جەمیلەی دایكییەوە"



مەزن ڕۆژی هەینی کاتژمێر 4ی ئێوارە چێشتخانەکەی لە هەولێر کردووەتەوە و ڕۆژی شەممە کاتژمێر 11 دەستگیرکراوە واتە کەمتر لە 24 کاتژمێر لە کردنەوەی چێشتخانەکەی.