گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕۆژنامەیەک: دۆسیەى ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەرێم و ئیسرائیل خراوەتە بەردەستى ناتانیاهۆ 

2021.01.04 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەک: دۆسیەى ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەرێم و ئیسرائیل خراوەتە بەردەستى ناتانیاهۆ 

ناس کورد- 

ڕۆژنامەیەکى ئیسرائیلى ئاشکراى کرد، لەکۆبونەوەیەکى داخراوى حیزبى لیکۆدى ئیسرائیلدا بنیامین ناتانیاهۆى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل وەڵامى چەند پرسیارێکى داوەتەوە لەبارەى ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى "جۆرۆزەلیم پۆستى  ئیسرائیلى" لەهەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (4ى کانوونى دووەمى 2021) بڵاوى کردەوە، لەکۆبونەوەیەکى داخراوى حزبى لیکۆدى ئیسرائیلى بۆ یەکەمجار باسى گەشتەکەى بۆ سعودیە کردووە لەمانگى ڕابردوودا کە ئەو گەشتەش لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتەوە ڕەتدەکرێتەوە.

 

سەرچاوەیەک بۆ ڕۆژنامەکە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە ناتانیاهۆ لەشارى نیۆمى سعودیە مانگى ڕابردوو لەگەڵ محەمەد سەلمانى جێنشینى ئەو وڵاتەدا کۆبووەتەوە.

 

بەگوێرەى ڕۆژنامەکە ناتانیاهۆ لەو کۆبونەوە داخراوەدا وتویەتى، بەمدواییانە سەردانى چەند وڵاتێکى عەرەبى کردووە چونکە پێشتر نەیتوانیوە لەبارەى ئیماراتەوە هیچ بڵێت و ئێستاش ناتوانێت هیچ بڵێت.

 

هەر بەپێى ڕۆژنامەکە سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، لەبارەى ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان وەڵامى چەند پرسیارێکى داوەتەوە.