گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەلعەرەب: نووسینگەی كازمی زیندانێكی تایبەتی لەنزیك فڕۆكەخانە ئامادە كردووە

2021.01.04 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: نووسینگەی كازمی زیندانێكی تایبەتی لەنزیك فڕۆكەخانە ئامادە كردووە

ناس كورد-

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە كە نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران زیندانێكی تایبەتی لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا ئامادەكردووە بۆ لێكۆڵینەوە لەو بەرپرسانەی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا ئەمڕۆ (4 كانونی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە باس لەوە دەكات شەقامی عێراقی چاوەڕوانی بەدواداچوونی مستەفا كازمین بۆ دۆسیەی گەندەڵی، لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگاداریشەوە ئەوەی ئاشكرا كردووە نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران زیندانێكی تایبەتی لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا ئامادەكردووە بۆ لێكۆڵینەوە لەو بەرپرسانەی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركراون لەوانەش سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا شاكر زاملی و بەرێوەبەری گشتی دەستەی خانەنشینی ئەحمەد ساعیدی كە تۆمەتی ساختەكردنی هەزاران دۆسیەی خانەنشینی ئاراستە كراوە.

 

هەر لەم میانەیەدا ئەندامی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق، جەمال محەمەداوی جەختی كردووەتەوە 333 بەرپرس تۆمەتبارن بەگەندەڵی 10 لەوانەش پلەكەیان وەزیر بووە و هەواڵەی دادگا كراون.

 

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات لەعێراق دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری داریی هەن بۆ بەدواداچوونی گەندەڵی بەڵام زۆرجار تۆمەتبارن بە بەكارهێنانی سیاسیانەی دۆسییەكانیان.