گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’موچەی 36 هەزار کەس دەبڕدرێت’’

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی: موچەی 36 هەزار کەس لە هەرێم دەبڕدرێت

2021.01.04 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی: موچەی 36 هەزار کەس لە هەرێم دەبڕدرێت

ناس کورد-

دوای بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ڕاگرتنی مووچەی زیاتر لە 10 هەزار کەس کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕێ بن 36 ھەزار کەسی دیکە کە زیاتر لە دوو موچەیان ھەیە مووچەیان دەبڕدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (دووشەممە 4ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند،  بە گوێرەی یاسایی چاکسازی ئەمڕۆ مووچەی 10 هەزار و 609  کەس کە زیاتر لە مووچەیەک و خانەنشینی وەردەگرن ڕاگیراوە.

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکراشیکردووە، "چاوەروان بن 36 ھەزار کەسی دیکە بەڕێوەن کە زیاتر لە دوو موچەیان ھەیە و موچەکانیان دەبڕدرێت." 

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان (4ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، "پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە:-  

 

ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن".  

 

ئاماژە بەوەش کراوە، "هەر مووچەخۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەند بێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات".