گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وشکەساڵی لە هەرێم ڕوودەدات؟

لەبارەی ئەگەری وشکەساڵی لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.01.04 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ئەگەری وشکەساڵی لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، تاوەکو سبەینێ سێشەممە خێرایی با بەردەوام دەبێت و دەشڵێت، ئەمساڵ لە ساڵی ڕابردوو باران زیاتر باریوە و هێشتا زووە پێشبینی بۆ وشکەساڵی بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ کەمال، بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی سلێمانی (دووشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەو ڕەشەبایەی لە دوێنێوە ناوچەکەی گرتووەتەوە سبەینێش بەردەوام دەبێت و لە درەنگانی شەودا بەرەو کۆتایی دەچێت و چالاکییەکەی کەمدەبێتەوە، بەڵام سەرما و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی بەردەوام دەبێت."

 

وتیشی، "لە ئەمساڵدا تاوەکو ئێستا 243 ملیم باران لە سنوری پارێزگای سلێمانی باریوە، لەبەرامبەردا ساڵی ڕابردوو تاوەکو 236 ملیم بووە، واتە ئەمساڵ باران زیاتر باریوە، بۆیە جارێ زووە باسی وشکەساڵی بکەین."

 

سەبارەت بە نەبارینی باران لەماوەی ڕابردوودا تاوەکو ئێستا، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی باسی لەوەکرد، "سروشتی بارانبارین بەوشێوەیەیە کە هەندێک جار بۆماوەیەک باران نابارێت، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا بڕێکی زۆر دەبارێت."