گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق داوایەک لە ئەمەریکا و ئێران دەکات 

2021.01.04 - 10:52
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق داوایەک لە ئەمەریکا و ئێران دەکات 

ناس کورد- 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، دەبێت ئەمەریکا و ئێران ڕێز لەسەروەرییەکانى خاکى عێراق بگرن و نەیکەنە شوێنى یەکلاکردنەوەى ناکۆکییەکانیان، دەشڵێت، هەموو فڕۆکەکانى ئاسمانى عێراق لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە تۆمار کراوە و بێ مۆڵەت نین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینوویەتى، لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق (4ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، عێراق توانایەکى باشى دەریایى و ئاسمانى و زەمینى هەیە و پێویستى بەتەواوکردنى ئەو بناغەیە هەیە و هەروەها پێویستیان بە بەرگرى ئاسمانى هەیە و ئەو دۆسیەش لەلایەن فەرماندەى هێزە چەکدارەکان و وەزارەتى بەرگریەوە سەرپەرشتى دەکرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هێشتا سنورەکانى ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى سوریا پێویستى بەچاودێرى و دانانى کامێراى تایبەتمەند هەیە و کاریش بۆ ئەوە دەکەن و عێراقیش نایەوێت ببێتە مۆڵگەى تیرۆریستان دژى هیچ وڵاتێک و پەیوەندییەکى باشیان لەگەڵ تورکیا و ئێران و سعودیە و کوەیت و هەموو وڵاتانی دراوسێش هەیە و دەشبێت ئەوانیش ڕێز لەسەروەرییەکانى عێراق بگرن.

 

ڕەسوڵ دەشڵێت، لەپاراستنى سنورەکاندا بەردەوامن و بازگەى ئەمنیان هەیە و لەسەر ئەمەریکا و ئێرانیش پێویستە ڕێز لەسەروەرییەکانى عێراق بگرن و ئەوان نایانەوێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێکان.

 

وتەبێژەکەى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، هەموو فڕۆکەیەک کە دێت و دەچێت بەسەر ئاسمانى عێراقدا لەلایان تۆمار کراوە و مۆڵەتى فەرمیى هەیە و لەئێستاشدا سەرقاڵى نوێکردنەوەى سیستمى ڕاداریین.