گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لە قەزایەکی سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد

2021.01.04 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
لە قەزایەکی سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد

ناس کورد-

لە قەزای ماوەت خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیان دەستیپێکرد و قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت، داوای ئێستای هاووڵاتیان چاککردنی کارەبایە کە رۆژانە 10 کاتژمێر کارەبا هەیە و مۆلیدەی ئەهیلیش لە قەزاکە نییە، دەشڵێت، بەشێكن لە خۆپیشاندەران و پشتگیریان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2021، بەشێک لە هاووڵاتیانی قەزای ماوەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیان بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان کرد.

 

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "جگە لەوەی داوای هاووڵاتیان گشتییە لە بەرامبەر دۆخی ئێستا، بەڵام داوای سەرەکیان چاککردنی دۆخی کارەبایە کە لەئێستادا لە ئاستێکی زۆر خراپدایە."

 

وتیشی، "لە قەزاکە مۆلیدەی ئەهلی نییە، لە ساڵی 2017 جۆزە بۆ کارەبای نیشتیمانیی دانرا و بڕیاردرا ڕۆژانە 20 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان بدرێت، بەڵام ئێستا رۆژانە 10 کاتژمێر کارەبا هەیە."

 

قائیمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە بەشێکین لە خۆپیشاندەران و پشتگیری داواکانیانین و ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین و سەردانی پارێزگاری سلێمانی و لایەنی پەیوەندیداریش دەکەین، بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک."