ناس کورد-
دوکاندارانی هەردوو بازاڕی داون تاون و نیشتیمان لە هەولێر دژی زۆری کرێ دوکانەکانیان گردبوونەوە و داوادەکەن نرخەکانیان بۆ کەمبکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمرۆ دووشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2021، دوکاندارانی هەردوو بازاڕی داون تاون و نیشتیمان لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کرێی دوکانەکانیان زۆرە و پێویستە کەم بکرێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، چەندین جار سەردانی سەردانی قائیمقامییەتیان کردووە و سەرەتا بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان داوە، بەڵام لە کۆتا جاردا وتوویانە، "بڕۆن چیتان لەدەست دێت بیکەن."
باسیان لەوەشکرد، " نازانین چی بکەین و ڕوو لەکوێ بکەین، ئێمە ئاژاوەگێڕنین و گرژی دروست ناکەین، وەک هەڵوێستێک دوکانەکانمان داخستووە و ئەوەش زیانێکی زۆرمان لێدەدات."