گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕۆناڵدۆ پێلێشی تێپەڕاند

ڕۆناڵدۆ پێلێشی تێپەڕاند و تەنها یەک یاریزان ماوە

2021.01.04 - 09:26
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆناڵدۆ پێلێشی تێپەڕاند و تەنها یەک یاریزان ماوە

ناس کورد-

لەدوای ئەنجامدانی یەکەم یاری لە ساڵی نوێدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤێنتۆس ژمارەیەکی پێوانەیی پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی شکاند و بووە دووەم گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو لەمیانەی یارییەکانی خولی پلەیەکی ئیتاڵیادا، یانەی یۆڤێنتۆس بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەیانەی ئۆدێنێزی بردەوە و ڕۆناڵدۆش توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.

 

گۆڵی دووەمی ڕۆناڵدۆ یەکێک بوو لە مێژووییترین گۆڵەکانی ئەو ئەستێرە پرتوگالییە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی توانی ببێتە دووەم گۆڵکاری مێژوویی لە یارییە فەرمییەکاندا بە تۆمارکردنی 758 گۆڵ و پێش پێلێی بەڕازیلی بکەوێت.

 

جۆسێف بیکان، یاریزانی نەمسایی لە پلەی یەکەمدایە و خاوەنی 759 گۆڵە، واتە بە تۆمارکردنی دوو گۆڵی دیکە ڕۆناڵدۆ ئەویش تێدەپەڕێنێت و دەبێتە گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ.