گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

قەبارەى لەدەستدانى کار بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى دۆلارەوە ئاشکرا دەکرێت 

2021.01.04 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
قەبارەى لەدەستدانى کار بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى دۆلارەوە ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى ئابورى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلارەوە، سێ ملیۆن فەرمانبەر و کرێکار کارەکانیان لەدەست دەدەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، نەدا شاکر ئەندامى لیژنەى ئابورى لەپەرلەمانى عێراق (4ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، پەرلەمان پێیوایە موچەى فەرمانبەران هێڵى سوورە و بەپێى دەستوریش نابێت دەستى بۆ ببرێت بەو هۆیەشەوە لەداهاتویەکى نزیکدا وەزیرى دارایى بانگهێشتى پەرلەمان دەکرێت دواى ئەوەى دەستەى سەرۆکایەتى کاتەکەیان دیاریکرد.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار بەشێوەیەکى کتوپڕ نادروست بوو دەبێت پلە پلە بێت و کاریگەرى نەکاتە سەر هاوڵاتیان و ئەوانەى داهاتیان کەمە چونکە ئەو جۆرە بەرزکردنەوەیە زیاندەگەیەنێتە موچەخۆران و هاوڵاتیان.

 

ئەوەشى ئاشکرا کرد، یەکێتى بەڵێندەران رایانگەیاندووە کە بەرزبونەوەى دۆلار زۆربەى کارەکانیانى ڕاگرتووە و لەئەنجامیشدا دەبێتە هۆى ئەوەى سێ ملیۆن فەرمانبەر و کرێکار کارەکانیان لەدەست بدەن.