ناس کورد-
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بەرامبەر 52 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ (دووشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2021) بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 52 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە نرخەکەی %0.63 بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تێکساس بەرامبەر 49 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروو 50 دۆلار، لە هەفتەی ڕابردوودا تەشەنەسەندنی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، نرخی نەوتی دابەزاندەوە بۆ خوار 50 دۆلار.
بڕیارە ڕێکخراوی ئۆپیک+ کۆببێتەوە، بەمەبەستی دیاریکردنی پلانی بەرهەمهێنان لەساڵی نوێدا، ئەوەش لەدوای کاریگەرییەکانی کۆرۆنا نوێیەکە لەسەر ئابوریی جیهان.