گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ترەمپ دوایین هەنگاوی دژى بایدن ئاشکراکرد

2021.01.03 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ دوایین هەنگاوی دژى بایدن ئاشکراکرد

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئامادەى ناڕەزاییەکانى واشنتنى پایتەخت دەبێت لە رۆژى شەشى کانونى دووەمدا، هاوکات لەگەڵ وادەى پەسەندکردنى ئەجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکان و راگەیاندنى سەرکەوتنى جۆ بایدندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ترەمپ لە گرتەیەکى ڤیدۆییدا لە "تویتەر" کە "ناس کورد" بینیویەتى، هانى لایەنگرانى دەدات ناڕەزایی دەربڕن لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردنەکان و خۆشى ئامادەى ناڕەزاییەکان دەبێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، گروپێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پیران فشاریان دروستکردووە بۆ دواخستنى راگەیاندنى بردنەوەى جۆ بایدن.

 

 بەدرێژایی چەند مانگى کەمى رابردوو واشنتنى پایتەخت بووەتە گۆڕەپانى ناڕەزایی توند و گرژى و ئاڵۆزى لێکەوتووەتەوە.

 

ترەمپ تا ئێستا رەتیدەکاتەوە دان بنێت بە شکستهێنانیدا بەرانبەر جۆ بایدنى رکەبەرى.