گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’پلانى کوشتن و رێکخراوى ساختە’

وردەکاریی دەستگیرکردنى سێ کەس لەلایەن ئاسایشى سلێمانى یەوە

2021.01.03 - 22:57
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دەستگیرکردنى سێ کەس لەلایەن ئاسایشى سلێمانى یەوە

ناس کورد-

ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى سێ کەسى راگەیاند، کە دوانیان تۆمەتبارن بە فیڵکردن لە هاوڵاتییان و کارکردن بەناوى ڕێكخراوی خێرخوازی ساختەو دەزگای شەهیدانەوە، ئەوەى دیکەش دیکەش تۆمەتبارە بە پلاندانان بۆ کوشتن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش (یەکشەممە، 3ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوێنێ لەناو شاری سلێمانی باندێكی ساختەكار دەستگیر کراون كە پێكهاتبوون لە دوو كەس بەناوەكانی ( ك.ح.ح) لەدایكبووی 1992 پیشە كاسبە، (م.ع.م) لەدایكبووی ساڵی 1995 پیشە كاسب.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "تۆمەتباران بەناوی ڕێكخراوی خێرخوازی ساختەو دەزگای شەهیدانەوە پەیوەندیان بەهاووڵاتیانەوە كردوەو فریویانداون كە لەبەرامبەر بڕێك پارە خانویان بۆ وەربگرن".

 

بەوتەى ئاسایش، ئەو دوو کەس بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیان بەچەند هاووڵاتییەكەوە كردووە، پێش ئەوەی كارەكەیان ئەنجامبدەن لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیركران.

 

ئەو دوو کەسە بەپێى ماددەی ( 456) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

ئاسایشى سلێمانى باسى لەوەشکردووە، رۆژی 1ی1ی2021 زانیاریان پێگەشتووە كە كەسێك بەناوی (ی.أ.ڕ) بەڕەگەز كوردە لەدایكبوی ساڵی (1978 ) پیشەی كاسب، بەرنامەی داناوە بۆ كوشتنی هاووڵاتیەك بەناوی (أ.ح.ح) لەبەرئەوەی كە بڕی ( 20) هەزار دۆلاری ئەمریكی قەرزاری بوەو نەیتوانیوە بیداتەوە، هێزەكانیان دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری ئاسایش و داڕشتنی پلانێكی تۆكمە توانیان لە یەكێك لە گوندەكانی نزیك شاری سلێمانی پێش ئەنجامدانی تاوانەكە دەستگیری بكەن.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، تۆمەتبار دانی ناوە بەپلانی تاوانەكەیدا كە ویستویەتی خاوەن قەرزەكە بكوژێت بۆ ئەوەی قەرزەكەی نەداتەوە، تۆمەتبار بەپێی ماددەی ( 406/31 ) لە یاسای سزادانی عیراقی بەندكرا،  رێكاری یاسایی گیرایەبەر.