گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کەمال ئەتروشى کاندیدى وەزیرى سامانە سروشتییەکان کێیە؟

2021.01.03 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
کەمال ئەتروشى کاندیدى وەزیرى سامانە سروشتییەکان کێیە؟

ناس کورد-

دواى ساڵ و نیوێک لە چۆڵبوونى پۆستێکى سەرەکى و جێگەى مشتومڕ لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم، دواجار بازەکە بەسەر سەرى د.کەمال ئەتروشییەوە نیشتەوە و بەفەرمى بۆ وەزیرى سامانە سروشتییەکان کاندیدکرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت لەسەرەتاى دەستبەکاربوونى کابینەکەیەوە تا ئێستا پۆستى وەزیرى سامانە سروشتییەکان بەڕێوەدەبات، دواى ئەوەى ئامادەنەبوو ئاشتى هەورامى بۆ وەرگرتنەوەى پۆستەکە کاندید بکاتەوە.

 

بەڵام هەورامى کە ماوەى زیاتر لە دوو دەیە ئەو پۆستەى بەدەستەوە بوو، تەواوى زانیارییەکانى دۆسیەکەى لە جانتاکەیدا بوو، لەدواى دانەنانییەوە بۆ وەرگرتنەوەى پۆستەکە بەتەواوى دەستى لەو وەزارەتە نەبڕابوو، وەک یاریدەدەرى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى وزە کاروبارەکانى وەزارەتەکەى رایدەکرد.

 

بەدرێژایی ماوەى چۆڵبوونى پۆستەکە کە پشکى پارتى یە، باز کەریم سەرۆکى کۆمپانیاى کار گروپ وەک دیارترین کاندیدى ئەو حزبە ناوى دەهێنرا، دواى ئەوەى لە کۆبوونەوەکانى حکومەت و شاندە دانوستکارەکانى گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەبینرا، بەڵام ئێستا دەرفەتى وەرگرتنى پۆستەکەى نەماوە، دواى ئەوەى مەسرور بارزانى کاندیدێکى دیکەى دیاریکرد.

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (3ى کانوونى دووەمى 2021) ئاماژەى بەوە کرد "‎بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، مەسرور بارزانی، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە".

 

هیواشى خواستووە پەرلەمانی کوردستان ئەو بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت.

 

بەپێدانى متمانە لەلایەن پەرلەمانەوە، کەمال ئەتروشی، دەبێتە دووەمین وەزیرى سامانە سروشتییەکان لەمێژوى پێکهێنانى ئەو وەزارەتەدا لەساڵى 2005 ەوە تا ئێستا.

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد"، کەمال ئەتروشى ساڵى 1955 لەدایک بووە، خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لە جیۆلۆجیا لە زانکۆى بەغدا ساڵى 1975، دواى تەواوکردنى خوێندن لە کۆمپانیاى نەوتى نیشتیمانى عێراق کاریکردووە تا ساڵى 1985، دواتر چووەتە قەتەر و لە زانکۆى Université de Bordeaux1ى فەڕەنسى بڕوانامەى ماستەرى بەدەستهێناوە لە جیۆفیزیاى دۆزینەوەى نەوت لەساڵى 1987، هەر لەوێ بڕوانامەى دکتۆراشى بەدەستهێناوە.

 

ئەتروشى نزیکەى چوار دەیەیە لەبوارى جیۆفیزیاى نەوت کاردەکات، سەرەتا لە کۆمپانیاى Elf ى فەرەنسى لە خۆرئاواى ئەفریقا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەنێوان ساڵانى (1987-1999) کاریکردووە، دواتر چووە راوێژکارى ئاژانسى کەنەدى بۆ گەشەپێدانى پڕۆژەکان لە ئەفریقا.

 

ساڵى 2005 چووەتە کۆمپانیاى نەوتى کوەیت بۆ دۆزینەوە و بەرهەمهێنانى نەوت وەکو راوێژکار کاریکردووە، ساڵى 2012 بۆ ماوەیەک لە کۆمپانیاى بتروناسى مالیزى کاریکردووە، دواتر لەگەڵ کۆمپانیاى TOTAL ى فەرەنسى کاریکردووە.