گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاگەیەندراوى حکومەتى هەرێم لەبارەى پڕکردنەوەى پۆستى وەزیرى سامانە سروشتیەکان

2021.01.03 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوى حکومەتى هەرێم لەبارەى پڕکردنەوەى پۆستى وەزیرى سامانە سروشتیەکان

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى پڕکردنەوەى پۆستى وەزیرى سامانە سروشتییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، د.کەمال ئەتروشى بۆ ئەو پۆستە کاندیدکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د.جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى (3ى کانوونى دووەمى 2021) ئاماژەى بەوە کرد "‎بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە".

 

راگەیەندراوەکە لەکاتێکدایە کە پێشتر سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، کەمال ئەتروشى لەلایەن حزبەکەیانەوە کاندید دەکرێت بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان. 

 

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوى بهێنرێت (یەکشەممە 3ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، کەمال ئەتروشى کە لە ئێستادا هیچ پۆستێکى نییە لە حکومەتدا، لەلایەن حزبەکەیانەوە کاندید دەکرێت بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى سامانە سروشتییەکان. 

 

دواى زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمى حکومەت، هێشتا پۆستى وەزیرى سامانە سروشتییەکان پڕنەکراوەتەوە و مەسرور بارزانى بە وەکالەت پۆستەکە بەڕێوە دەبات. 

 

پێشتر باسی لە ئەگەرى کاندیدکردنى شێخ باز بەرزنجى  سەرۆکى کۆمپانیاى کار گروپ دەکرا بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە کە تا ئێستا پڕنەکراوەتەوە.