ناس کورد-
ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان و وتەبێژى بزوتنەوەکە داواى پێداچوونەوە بە ڕێکەوتنى پارتى و گۆڕان دەکات و ئاماژە بەجێبەجێنەکردنى خاڵەکانى ئەو ڕێککەوتنە دەکات کە نزیکەى دوو ساڵ لەمەوبەر واژۆکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەدنان عوسمان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بینیوویەتى (3ى کانوونى دووەمى 2021) رایگەیاند، مانگ و نیوێکى تر دوو ساڵ تێئەپەڕێت بەسەر ڕێکەوتنى نێوان پارتى و گۆڕان.
دەشڵێت "تائێستا لەکۆى 12 بڕگەى "لەسەر ئاستى کوردستان" هیچ خاڵێکیان جێبەجێ نەکراوە و هەنگاویشى بۆ نەنراوە، وە یا بەنیوە و ناچڵى کارى لەسەر کراوە و بەشەکانى تریش یا هەموى یا زۆرینەى جێبەجێ نەکراون.
عەدنان عوسمان جەخت دەکاتەوە "سەردەمى موراجەعاتە".