گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانێکى نوێ لە سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە لەبارەى تێپەڕاندنى پڕۆژە یاساى بودجە 

2021.01.03 - 19:06
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى نوێ لە سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە لەبارەى تێپەڕاندنى پڕۆژە یاساى بودجە 

ناس کورد- 

جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پێویستە پەلە بکرێت لە تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە، ئەوەش لەپێناو پاراستنى چینە لاوازەکان و ئەوانەى داهاتیان سنوردارە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەسەن کەعبى، لەمیانەى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوێک کە "ناس کورد" بینیوویەتى (یەکشەممە، 3ى کانوونى دووەمى 2021) ئاماژەى بەوە کرد، لەکۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکى هاوپەیمانى عێراقیون جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پەرلەمان سورە لەسەر تێپەڕاندنى سەرجەم یاساکان بۆ دڵنیابونەوە لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد و پێدانى دەرفەتى فراوان بە کەسە بەتوانا و پاکەکان بۆ نوێنەرایەتیکردنى شەقامى عێراقى.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، بەبێ پەلەکردن لە تێپەڕاندنى یاساى دادگاى فیدراڵى شەرعیەتى تەواو نادرێت بە هەڵبژاردن و پێویستە ئەو یاسا گرنگە تێپەڕێنرێت.

 

كەعبى لەبەشێکى ترى قسەکانیدا ڕونیکردوەتەوە، پێویستە پرۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵیش لەکاتێکى زووتردا تێپەڕێنرێت، بەشێوەیەک چینە لاوازەکان و ئەوانەى داهاتیان سنوردارە بپارێزێت و ئاگایى بخرێتە سەر زیادکردنى داهاتە نانەوتیەکان و چالاککردنى میکانیزمەکانى تر بۆ ڕوبەڕوبونەوەى گەندەڵى و دەروازە سنوریەکان کۆنترۆڵ بکرێن و وەبەرهێنەران ڕابکێشرێن بۆ عێراق.

 

جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواشى لە لایەن و دامەزراوە چاودێرى و تایبەتمەندەکان کردوە، گرەنتى کۆنترۆڵکردنى نرخى کاڵا و شمەک و ماددە خۆراکیەکان بکەن کە بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى دۆلارەوە بەرزبونەتەوە و سەرشانى هاوڵاتیانى قورس کردوە.